هاوکاری تەندروستی دەگەیەندرێتە سووریا

19 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی 

- هەموو سووریا سوود لەم هاوکارییانە دەبینن، بەتایبەت پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەب.

- بەهۆی شەڕەوە 57٪ی نەخۆشخانە گشتییەکانی سووریا زیانیان پێگەیشتووە و 37٪یشیان داخراون.

 

یەکێتی ئەورووپا 50 تۆن هاوکاری تەندروستی گەیاندە فڕۆکەخانەیەکی شاری ئیستەنبووڵی تورکیا بۆ ئەوەی بە بارهەڵگر لە رێگەی رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بگەیێندرێنە سووریا.

 لۆرێنزۆ دال مۆنتێ کارمەندی بەشی پلاندانانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: پێداویستی مرۆیی بەسەر ناوەندە تەندروستییەکان و پزیشکانی سووریادا دابەشدەکرێت، ئەمە لەسەر بنەمای مرۆیی دەبێت، هەموو سووریا سوود لەم هاوکارییانە دەبینن، بەتایبەت پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەب.

وتيشى: رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەموو کات هەوڵی لێکۆڵینەوە بۆ پاڵپشتیکردنی سوورییەکان دەدات جا لە هەرکوێ ژیابن پێش رۆژی 8ی کانوونی یەکەم، ئێستا لەکوێ دەژین و بۆ هەر کوێیەکیش بچن.

بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی شەڕەوە 57٪ی نەخۆشخانە گشتییەکانی سووریا زیانیان پێگەیشتووە و 37٪یشیان داخراون.

 ئەمە جگە لەوەی 56 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار پێویستە بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییە بەپەلەکان بۆ ئەو وڵاتە.

 لە 23 ملیۆن هاوڵاتی سووری 15 ملیۆنیان پێویستیان بە هاوکاری پزیشکییە، ئەمە زۆرترینە لەو کاتەوەی لە ساڵی 2011 شەڕی نێوخۆ لەو وڵاتە دەستیپێکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار