هۆشدارى دەدرێت لە روودانی گەردەلوول و زریانی بەهێز
دوێنێ
هاوڵاتی
- داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ژێر دارەکان، تابلۆکانی رێکلام، تاوەرەکانی پەیوەندی دوور بکەونەوە ودەرگە و پەنجەرەکانیش دابخەن.
- داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق هۆشدارى لە روودانی گەردەلوول و زریانی بەهێز دەدات.
رۆژی هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق رێنمایی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گەردەلوول و زریانی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ژێر دارەکان، تابلۆکانی رێکلام، تاوەرەکانی پەیوەندی و ئەو باڵەخانانە دوور بکەونەوە، کە مەترسیی رووخانیان هەیە، هەروەها دەرگە و پەنجەرەکانیش دابخەن.
بەرگریی شارستانیی عێراق داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.
هەروەها دوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی بوونی مەترسی و رووداوی نەخوازراو پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، کە (115)یە.