وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر حكومه‌تی نوێى سووریا

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- دەسەڵاتدارانی دیمەشق باندێكی تیرۆرستن.
- وڵاتانی جیهان زۆر پێیان خۆشه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێستا له سووریا وه‌ك حكومه‌تێكی نوێ و سه‌قامگیر ببینن.
- له سووریاش له‌گه‌ڵ عه‌له‌وییه‌كان شه‌ڕ هه‌یه.
جه‌دعون ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگەیاند حكومه‌تی نوێ له سووریا باندێكی تیرۆریستییه.
جه‌دعون ساعر ئەمرۆ هەینی رایگەیاند: دەسەڵاتدارانی دیمەشق باندێكی تیرۆرستن كه له ئیدلب بون و دیمه‌شقی پایته‌ختیان كۆنترۆڵكرد.
وتیشی: وڵاتانی جیهان زۆر پێیان خۆشه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێستا له سووریا وه‌ك حكومه‌تێكی نوێ و سه‌قامگیر ببینن، چونكه ئه‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێت ئاواره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سووریا، به‌ڵام ئه‌مه وانییه، له سووریاش له‌گه‌ڵ عه‌له‌وییه‌كان شه‌ڕ هه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكراش له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیاوه هەیە بۆ نه‌هێشتنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورده‌كان و هه‌راسانكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحی له سووریا.
