بەغدا پاڵپشتی خۆی بۆ سووریا دووپاتكردەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- جەختیان کردەوە لەپێویستی یەکخستنی گوتار و هەڵوێستەکان، لەپێناو بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەوڵاتدا.

- پشتیوانیکردن لە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری و زیان نەگەیاندن بە یەکپارچەیی خاکی سوریا.

 

محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مەحمود مەشهەدانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیان له‌ گرنگی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گه‌لی سوریا كردەوە.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی سه‌ردانی مەحمود مەشهەدانی كردوه‌ و لە کۆبونەوەیه‌کدا جەختیان کردەوە لەپێویستی یەکخستنی گوتار و هەڵوێستەکان، لەپێناو بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەوڵاتدا، و گرنگی هەماهەنگی نێوان دەزگاکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و یەکخستن لەکارەکانیاندا.

سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسیان له‌ کارکردن كردوه‌ بۆ دانانی یاسایەک کە پاڵپشتی لە بەرنامەکانی حکومەت بکات بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئابوری و گوزەرانی هاوڵاتیان.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە کرا، بەتایبەتی ئەوەی لە سوریا ڕودەدات و گرنگی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلەکەی، پشتیوانیکردن لە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری و زیان نەگەیاندن بە یەکپارچەیی خاکی سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار