فڕۆكەخانەی نوێ‌ لە عێراق دەكرێتەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- لە ماوەی ساڵی داهاتوودا پڕۆژه‌ی سێ فڕۆکەخانەی نوێ تەواو دەبن.

- هەروەها نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنی کۆن و گەڕانەوەی بۆ کارکردن لەناوچەی قائیم.

 

ڕەزاق موحەیبیس وەزیری گواستنەوە و گەیاندنى عێراق ڕایگه‌یاند لە ساڵی ٢٠٢٥دا سێ فرۆکەخانەی نوێ لە عێراق دەکرێنەوە.

ڕەزاق موحەیبیس ڕایگه‌یاند، لە ماوەی ساڵی داهاتوودا پڕۆژه‌ی سێ فڕۆکەخانەی نوێ تەواو دەبن.

وتیشی: گرنگترین پڕۆژەکان کە لە ماوەی ساڵی 2025 دەکرێنەوە  سێ فڕۆکەخانەیه‌ (ناسریەی نێودەوڵەتی، کەربەلای نێودەوڵەتی، موسڵی نێودەوڵەتی).

ئاشکراشیکرد لە نێو پڕۆژەکاندا کردنەوەی قۆناغی یەکەمی بەندەری گه‌وره‌ی فاو و کردنەوەی پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنی ساوا- حیجامە لە پارێزگای سەماوە، هەروەها نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنی کۆن و گەڕانەوەی بۆ کارکردن لەناوچەی قائیم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار