لە لیبیا ئاهەنگى سەری ساڵ قەدەغە دەكرێت
17 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- بەپێی بڕیارەک دەسەڵاتدارانی لیبیا سازکردنی هەموو جۆرە ئاهەنگ و رێورەسمێک بەبۆنەی سەری ساڵەوە قەدەغەیە.
- ئەو جۆرە رێورەسمانە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامین.
- هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت.
ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ لە لیبیا قەدەغە دەکرێت و سەرپێچیکارانیش سزا دەدرێن.
بەپێی بڕیارەک دەسەڵاتدارانی لیبیا سازکردنی هەموو جۆرە ئاهەنگ و رێورەسمێک بەبۆنەی سەری ساڵەوە قەدەغەیە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت.
بە وتەی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، ئەو جۆرە رێورەسمانە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامین و لەگەڵ ناسنامەی ئیسلامیبوونی وڵاتەکەدا یەکناگرێتەوە.
هێزەکانی پۆلیسی لیبیاش هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی دەستپێکردووە، هەر شوێنێک رازاندنەوەی کردبێت یان یاری ئاگرینیان ئامادەکردبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.