تا ئێستا 112 هەزار و 414 کەس له سووريا بێسەروشوێنن

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ژمارەی ئەو کەسانەی لە زیندانەکانی رژێمی ئەسەد لە سەرتاسەری سووریا ئازادکراون نزیکەی 24 هەزار و 200 کەسن.
- تا ئێستا چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە.
تۆڕی سووریا بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند تا ئێستا زیاتر لە 112 هەزار هاوڵاتی سووری لەسەر دەستی رژێمی ئەسەد بێسەروشوێنن.
تۆڕی سوریا بۆ مافی مرۆڤ، ئەمرۆ شەممە، لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، سەرباری ئازادکردنی سەرجەم زیندانیەکانی سەردەمی رژێمی بەشار ئەسەد بەڵام تا ئێستا 112 هەزار و 414 کەس بێسەروشوێنن.
ئەو رێکخراوە دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە زیندانەکانی رژێمی ئەسەد لە سەرتاسەری سووریا ئازادکراون نزیکەی 24 هەزار و 200 کەسن.
وتیشی: تا ئێستا چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە کە ئێسکوپروسکی هەزاران هاوڵاتی سوریایان تێدایە.

بابهتی پهیوهندیدار