دەوڵەتێکی کوردی بۆ یادی ٢٥٠ سالەی لەدایك بوونی ئەمریکا
با بلێسەی ئازادی بە زیندوویی ڕابگیرێت

قاسم محەمەد فەتاح
3 مانگ لەمەوپێش
نوسینی: دیمیتریس ئێلیاس
وەرگێرانی: قاسم محەمەد فەتاح
من هاوڕام لەگەڵ نووسینی تۆماس کاپلان و بێرنارد هێنری لیڤی کە دەڵێن "کەوتنی ئەسەد چانسێکە بۆ پشتگیریکردنی کورد" (١٧ی کانوونی دووەم)، بابەتەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕۆڵە بێ بەرامبەرەی کە کورد لە شەڕی دژی داعشدا بینیویەتی. پابەندبوونی کوردەکان بە پرەنسیپە دیموکراسیەکان، لێبوردەیی ئایینی و پاراستنی کەمینەکان، وایان لێدەکات ببنە هاوپەیمانێکی گرنگ لە ناوچەکەدا. ڕووخانی بەشار ئەسەد دەرفەتێکی بێ وێنە بۆ ئەمریکا دەڕەخسێنێت کە یارمەتی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی بدات، کە ڕێز لە قوربانیدانی کورد بگرێت و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پتەو بکات.
کوردەکانی سوریا لە ١٩ کانونی دووەم لە قامیشلۆ ئالای سەردەمی سەربەخۆیی هەلدەدەن هێمای (ڤی) بۆ سەرکەوتن بلند دەکەن
وینەکە : دیلیل سۆلیمان- فرانس پیێس
من چەند هۆکارێکی زیاتر پێشنیار دەکەم کە دەریدەخاتدەوڵەتی کوردی چارەنووسسازە.
یەکەم: هاوسەنگکردنی کاریگەرییە پەرەسەندووەکانی تورکیا و ئێران لە ناوچەکەدا.
دووەم: دەوڵەتی کوردی هاوبەشێکی سەقامگیر و دیموکراسیی (وەک ئیسرائیل و یۆنان) لە ناوچەیەکی پڕ لە ڕژێمی خۆسەپێندا دابین دەکات.
سێیەم: لەگەڵ مێژووی کورد لە پاراستنی کەمینەکان، دەوڵەتێکی لەو جۆرە مۆدێلێکی پێکەوەژیان پێشکەش دەکات کە بتوانێت سەقامگیرییەکی فراوانتری ناوچەیی پەروەردە بکات.
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکا بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ پشتیوانی لە کورد هەنگاو بنێت. لە ساڵی ٢٠٢٦ ئەمریکا ئاهەنگی ٢٥٠ ساڵەی لەدایک بوونی خۆی دەگێڕێت. پشتیوانی لە کوردستانێکی ئازاد، دەتوانێت یەکێک بێت لە دەستکەوتە زۆرەکانی نەتەوە گەورەکەمان و هاوتەریب بێت لەگەڵ میراتی باوکانی دامەزرێنەر و بیرۆکەی ئازادی، کە پاڵپشتییان دەکرد.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، گۆشەی بیروڕا. ٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٤
