ئەنتۆنی بلینكن: ئەبێت مافی هەموان لە سووریا پارێزراوبێت

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

-هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن هاوتا ئەمریکییەکەی، لەبارەی سوریا ئەنجامدا.

- قسەیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی سوریاوە کرد.

 

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لە سەر پێویستی پاڵپشتی كردنی پڕۆسەیەكی سیاسی لە سووریا كردەوە كە تێیدا مافەكانی هەموان پارێزراو بێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوه‌، " هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانەی پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا قسەیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی سوریاوە کرد و ئەنتۆنی بلینكن جەختی لە سەر پێویستی پاڵپشتی كردنی پڕۆسەیەكی سیاسی لەو وڵاتەكرد كە تێیدا مافەكانی هەموان پارێزراو بێت و حكومەتێكی گشتگیر لە پێشینەی كارەكانی دابنێت".

دەشڵێت، "وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ فیدان باسیان لە ئامانجی هاوبەشی ڕێگریکردن لە تیرۆریزم کرد کە ئاسایشی تورکیا و سووریا بخاتە مەترسییەوە".

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن هاوتا ئەمریکییەکەی، لەبارەی سوریا ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، "فیدان باسی لە گرنگی هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كردوە، بۆ ئەوەی سەقامگیری لەو وڵاتە مسۆگەر بکرێت و قۆناغی ئینتقالی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک تەواو بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار