چۆنێتی تیرۆركردنی هەنیە ئاشكرا كرا
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- هه‌نیه چەند جارێک بینراوە کە دەچێتە هەمان شوێن لە تاران و لە یەک ژوردا ماوه‌ته‌وه.
- مۆساد بە بەکارهێنانی بۆمبێک کە لە ژورەکەیدا دانرابو هه‌نیه‌ی تیرۆرکرد.
- شەوی تیرۆرکردنی هه‌نیه، ئەیرکۆندیشنی ژورەکەی تێکچوه، ئەوەش دەبووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەرکەکە، بەڵام ئێرانییەکان چاکییان کرد.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی زانیاری نوێی سەبارەت بە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له تاران ئاشكرا دەكات.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندوە، "هه‌نیه چەند جارێک بینراوە کە دەچێتە هەمان شوێن لە تاران و لە یەک ژوردا ماوه‌ته‌وه، مۆساد بە بەکارهێنانی بۆمبێک کە لە ژورەکەیدا دانرابو هه‌نیه‌ی تیرۆرکرد.
جەختیشی لەوەکردەوە کە "بۆمبەکە لەناو ژوری هه‌نیه پێش دەستپێکردنی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دانراوه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، کە "شەوی تیرۆرکردنی هه‌نیه، ئەیرکۆندیشنی ژورەکەی تێکچوه، ئەوەش دەبووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەرکەکە، بەڵام ئێرانییەکان چاکییان کرد".
وتيشى: ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنی هه‌نیه یەکێک بو لە قورسترین و مەترسیدارترين ئەرکەکان به‌ڵام تیمی مۆساد ئه‌ركێكی هه‌ستیار و گرنگی ئه‌نجامدا.
31ی ته‌موزی ئه‌مساڵ ئیسماعیل هه‌نیه و دوو له پاسه‌وانه‌كانى له‌نێو شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆیاندا له تاران به موشه‌ك له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانه كرانه ئامانج و گیانیان له‌ده‌ستدا، دواتر ئیسرائیل به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕاگه‌یاند.