ئەحمەد شەرع: دەستەی تەحریر شام هەڵدەوەشێتەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- هێزە کوردییەکانیش دەچنە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگرییەوە.

- دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن.

- کوردیش بەشێکە لە پێکهاتەکانی وڵات.

 

ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند دژی دابەشبوونی سوریاین و فیدراڵی رەتدەکەینەوە هەڵژاردنیش چوار ساڵی تر دەکرێت.

ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "العربية" رايگەیاند: هەڵبژادن لە سوریا چوار ساڵی پێدەچێت و نوسینەوەی دەستوریش سێ ساڵی دەوێت.

وتیشی دەستەی تەحریر شام هەڵدەوەشێتەوە و هێزە کوردییەکانیش دەچنە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگرییەوە.

شەرع رایگەیاند دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی باکوری رۆژهەڵاتی سووریا و کوردیش بەشێکە لە پێکهاتەکانی وڵات.

هەر لەو چاوپێکەوتنەی ئەحمەد شەرع دابەشبوونی سووریای بەهەموو جۆرێک رەتکردەوە و دژی سیستمی فیدراڵی وەستایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار