دەستگیركردنی تیرۆریستێك دەستی لە تاوانی سبایكەردا هەبووە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

-دەستگیرکردنی لەدەرەوەی سنوری عێراق ئەنجامدراوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆکایەتی پرۆسە هاوبەشەکان.

- دەزگای هەواڵکری توانیویەتی دەستگیری بکات، کە پێشتر لەلایەن دادگای عێراقەوە داواکراو بووە.

 

دەزگای هەواڵگری عێراق تیرۆریستێکی دەستگیرکرد کە لە تاوانی سبایکەردا دەستی هەبووە.

سەرۆکایەتی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند بەپێی زانیاری هەواڵگری تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە کە لە تاوانی سبایکەر دەستی هەبووە.

لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: دەستگیرکردنی لەدەرەوەی سنوری عێراق ئەنجامدراوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆکایەتی پرۆسە هاوبەشەکان، دەزگای هەواڵکری توانیویەتی دەستگیری بکات، کە پێشتر لەلایەن دادگای عێراقەوە داواکراو بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار