بۆچی منبج گرنگە بۆ هەسەدە لەکاتێکدا شارێکی عەرەبییە و بۆچی کۆبانی گرنگە بۆ تورکیا لەکاتێکدا دوورە لەسنووری تورکیا؟
سیهاد یاسین
11 مانگ لەمەوپێش
سیهاد یاسین
ماوەیێکە لای خەڵک بووەتە پرسیار هەسەدە بۆچی خۆی لە پرسێکەوە بگلێنێت کە هیچ پەیوەندیێکی بەوەوە نییە. دەوترێت بۆچی شەهید بدات و ماندووبێت لەپێناو شارێک کە شارێکی عەرەبییە؟
هەندێکیتر پرسیار دەکەن بۆچی تورکیا هێندە تامەزرۆیە کۆبانێ داگیر بکات؟
بۆیە منبج لای هەسەدە گرنگە چونکە بووەتە مەیدانی چەک و گرووپەچەکدارەکانی سەربەتورکیا و هەموویشی بۆ لێدان لە هەسەدە و هێرشکردنە سەر کۆبانێ یە.
ئەوەتەی هەسەدە لەمبنج کشاوەتەوە منبج وەک بۆمبێکی تەوقیتکراوی هەرە گەورە ئامادەدەکرێت و هەڵبەتە ڕوویشی لەکۆبانێ و بەنداوی تشرینە.
تا منبج لەو گرووپە دڕندانە پاک نەکرێتەوە خەڵکی کۆبانی بەبێ خەمی ناخەون و هەر ڕۆژە و لاشەی مناڵێکی شەهید لەباوەش دەگرن دەنگی بۆمب لەخەویان ڕادەچڵەکێنێت.
یانی بە پوختی گرتنەوەی منبج واتا دوورکەوتنەوەی مەترسی لەسەر بەنداوی تشرین و کۆبانێ و کۆتایی هێنان بەو گرووپە توندڕەوانە.
خاڵێکیتر ئەوەیە:
هەسەدە دەیەوێت نیشانی تورکیای بدات کورد لاواز نییە کورد توانای شەڕ و هێرش و ئۆپەراسیۆنی گەورەیشی هەیە بەڵام هەمیشە دەیەوێت ئاشتیانە بژین و چیتر خوێن نەڕژێت.
ئەدی گرنگی کۆبانێ لەچی دایە تورکیا وەها شەیدای بووە؟
کۆبانێ نەهاوسنوورە لەگەڵ تورکیا و نەڕێگە و شوێنی ستراتیجی هەیە و نە خاوەن غاز و نەوتێکی واشە کە چاوی تەماحی تێبڕن. ئەو تمووح و تەحەددایەی تورکیا و ئەردۆغان بۆ گرتنی کۆبانێیان هەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئازایەتی و نازناوی کۆبانێ کە مەدالیای شاری بەرخۆدان و تێکشاندنی داعشی لە ملەدایە.
کاتێک داعش بەپشتیوانی دوژمنانی کۆبانی شەڕێکی ئێکجار سەختی لەگەڵ کۆبانێ کرد، ئەمرکیا و تورکیا و هەموو جیهان وتیان کۆبانێ کەوت تەنها کۆبانێ وتی ناکەوین و سەردەکەوین، ئەوەیش بوو سەرکەوتوو و هەموو جیهان سەرسامی سەرکەوتنەکەی بوو و لێ ئەو سەرکەوتنە بووە گرێ و داخێکی هەمیشەیی و مێژوویی لەدڵی تورکیا و ئەردۆغاندا.
تەماشاکە کورد لەسوریا خاکێکی زۆری بەدەستەوەیە بەڵام فۆکسی ئەردۆغان و تورکیا لەسەر کۆبانێیە، ئاخر کۆبانێ گرێیەکی دەروونییە لای ئەوان دەیانەوێت بیسڕنەوە و چیتر دیمەنێکی جوان و نموونەی ئازایەتی نەبێت بەبەرچاوی جیهانەوە.
