بەدەیان هاوڵاتی عێراقی لە سووریا گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ئەمڕۆ 96 هاووڵاتى عێراقى کە لە سووریا بوون گەڕانەوە.

- ئەو هاوڵاتیە عێراقییانە لە شارەکانى گرێسپى و سەرێکانی رۆژئاواى کوردستان و ئیدلب و عەزازى سووریا بوون.

- زۆرینەیان خەڵکى سنوورى پارێزگاى نەینەوا بوون.

 

دووەم کاروانى هاوڵاتیانى عێراقى لە سووریا لەڕێگەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیلى هەرێمى کوردستانەوە گەڕانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلى جەهانگیر، وتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق وتى: ئەمڕۆ 96 هاووڵاتى عێراقى کە لە سووریا بوون، لە خاکى تورکیاوە و لەڕێگەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیلى هەرێمى کوردستانەوە گەڕانەوە.

 بە وتەى عەلى جەهانگیر، ئەو هاوڵاتیە عێراقییانە لە شارەکانى گرێسپى و سەرێکانی رۆژئاواى کوردستان و ئیدلب و عەزازى سووریا بوون و زۆرینەیان خەڵکى سنوورى پارێزگاى نەینەوا بوون.

 دواى رووخانى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا، ئەوە دووەم کاروانى هاوڵاتیانى عێراقە کە لە سنوورى ئیبراهیم خەلیلەوە بگەڕێنەوە.

پێشتر لە 26ـی کانوونی یەکەم، 126 هاوڵاتی دیکەى عێراقی بە هەمان رێگە لە سووریاوە گەڕابوونەوە.

 راشيگەیاند: ئەو هاوڵاتیە عێراقییانەى دەگەڕێنەوە، لە خێوەتگەیەکى سەر سنوورى سووریا و تورکیا کۆدەکرێنەوە و دواتر لە رێگەى باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەنقەرە ناوەکانیان دەنێردرێن بۆ ئەوەى لەلایەن هەرێمى کوردستان و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراقەوە وردبینیى ئەمنییان بۆ بکرێت، پاشان رێگەیان پێبدرێت دەربازى دەروازەى سنووریى ئبیراهیم خەلیل ببن.

 وتيشى: "ئەو هاوڵاتیانە راستەوخۆ و بەبێ وەستان دەبرێنە دەروازەى پردى موسڵ لە نەینەوا و لەوێش لەڕووی ئەمنییەوە لەو هاووڵاتییانە دڵنیا دەبنەوە، بەرلەوەى رێگەیان پێبدرێت بچنە پارێزگاکەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار