عێراق هاوكاريیەكانی بۆ غەزە و لوبنان ڕاگرت

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- راگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان دەگەرێتەوە بۆ نەمانی رێگەی وشکانی و ئاسمانی.
- لە ئێستادا هیچ رێگەیەک نییە تا هاوکاری مرۆییان پێبگەیەنین.
هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان راگیرا.
زێدان خەڵەف عەتوانی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ مافی مرۆڤ، ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند: راگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان دەگەرێتەوە بۆ نەمانی رێگەی وشکانی و ئاسمانی.
عەتوانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق وتیشی: لە ئێستادا هیچ رێگەیەک نییە تا هاوکاری مرۆییان پێبگەیەنین و پێشتریش عێراق هەزاران تۆن هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە و لوبنان ناردووە.

بابهتی پهیوهندیدار