نه‌ته‌نیاهۆ تووشی شێرپه‌نجه‌ بووه

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

-به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ نه‌ته‌نیاهۆ تووشی شێرپه‌نجه‌ی بووه.

- سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌هۆی گه‌وره‌بونی پرۆستاته‌كه‌یه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌.

 

پزیشكه‌كانی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایانگه‌یاند، نه‌ته‌نیاهۆ توشی شێرپه‌نجه‌ی قۆناغی سێیه‌می پرۆستات بوه‌.

كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه‌، "به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ نه‌ته‌نیاهۆی ته‌مه‌ن 75 ساڵ توشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بوه‌".

سه‌رۆكی تیمی پزیشكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، نه‌ته‌نیاهۆ توشی شێرپه‌نجه‌ی قۆناغی سێی پرۆستات بوه‌.

دوێنێ شه‌ممه‌ نوسینگه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ ئاشكرایكردبوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌هۆی گه‌وره‌بونی پرۆستاته‌كه‌یه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو، نه‌ته‌نیاهۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌داسا پشكنینی بۆ كرا و ده‌ركه‌وت، هه‌وكردن له‌ بۆری میزی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی گه‌وره‌بونی پرۆستاته‌كه‌یه‌وه‌ دروستبوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار