حەسەن نەسروڵڵا ئاگاداری ئەوە نەبووە كە ئیسرائیل چاودێری دەكات
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- هەموو هەوڵەکان بۆ گۆڕینی شوێنی مانەوەی ڕەتکردووەتەوە
- هەرگیز بڕوای بەوە نەبووە ئیسرائیل تیرۆری بکات.
- ماوەی ٢٠ ساڵ دەبێت دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل توانیویەتی دزەبکاتە نێو ریزەکانی حزبوڵاوە.
نیویۆرک تایمز بڵاویكردەوە حەسەن نەسروڵڵا هەرگیز بڕوای بەوە نەبووە ئیسرائيل تیرۆری بکات.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری پێشووی حزبوڵای لوبنانی هەموو هەوڵەکان بۆ گۆڕینی شوێنی مانەوەی ڕەتکردووەتەوە و هەرگیز بڕوای بەوە نەبووە ئیسرائیل تیرۆری بکات.
ئەو رۆژنامەیە دەڵێت: نەسروڵا نەیزانییەوە کە هەواڵگری ئیسرائیل بە درێژایی ئەو ماوەیە زانیاری لەسەر شوێنی مانەوە و جموجۆڵەکانی هەبووە.
بەپێی بەدواداچونێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ماوەی ٢٠ ساڵ دەبێت دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل توانیویەتی دزەبکاتە نێو ریزەکانی حزبوڵاوە و خۆی بۆ هەموو پێکدادانێک ئامادەکردووە.