سوپای پاسداران پێی وایە پێكهێنانی حكومەتێكی ناوەندی لە سووریا كارێكی ئاسان نییە
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ٢٣ گروپی ئۆپۆزسیۆن لە سووریا هەیە.
- پێکهێنانی حکومەتێکی ناوەندی لە سووریا کارێکی قورس دەبێت.
وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند ٢٣ گروپی ئۆپۆزسیۆن لە سوریادا هەن و پێکهێنانی حکومەتێکی ناوەندی لەو وڵاتە کارێکی گرانە.
محەمەد عەلی نائینی وتەبێژی سوپای پاسداران ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند: ٢٣ گروپی ئۆپۆزسیۆن لە سووریا هەیە و پێکهێنانی حکومەتێکی ناوەندی لە سووریا کارێکی قورس دەبێت.
وتەبێژی سوپای پاسداران بە ئاژانسی ئێرنای راگەیاندووە پێش رووخانی ئەسەد، ئیسرائیل چەندین پرۆسەی سەربازی لە سووریا ئەنجامداوە و رێگەی وشکانی و ئاسمانی لە نێوان ئێران و سووریا بڕی، بە مەبەستی بەرگرتن لە گەیاندنی هاوکاری سەربازی بۆ ئەو وڵاتە.
بابهتی پهیوهندیدار