مەشهەدانی بێلایەنی عێراقی ڕاگەیاند لە شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- عێراق بێلایەندەبێت ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران رووبدات.

- سیاسەتی عێراق بێلایەنییە و دەمانەوێت وڵاتی خۆمان بنياتبنێینەوە کە دەیان ساڵە دەناڵێنێ.

 

مەشهەدانی رایگەیاند ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران روبدات بێلایەنی هەڵدەبژێرین.

مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند: عێراق بێلایەندەبێت ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران رووبدات هەروەک چۆن گروپە چەکدارەکان گوێرایەڵبوون و هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل راگرت.

وتیشی: ناکرێت پشتیوانی لە هیچ لایەکیان بکەین، جەختیشی کردەوە سیاسەتی عێراق بێلایەنییە و دەمانەوێت وڵاتی خۆمان بنياتبنێینەوە کە دەیان ساڵە دەناڵێنێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار