ئێران گەشتى ناوخۆیی و دەرەکى لە خانمە هونەرمەندێك قەدەغەدەکات
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- قەدەغەکردنی لەو جۆرە لە یاسا مەدەنی و تاوانکارییەکاندا بێ بنەمان.
- تەرانە لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەدا بەنیازی ئەوە بووە کە لە ناوخۆدا گەشت بکات، بەڵام بۆى دەرکەوتووە گەشتى لێ قەدەغەکراوە.
-ژمارەی ناسنامەی نیشتمانی تەرانە بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو بلۆک کراوە.
تەرانە عەلیدۆستی، خانمە ئەکتەرى ناودارى ئێران، چەند رۆژێکە گەشتى ناوخۆیی وڵات و دەرەوەشى لێ قەدەغەکراوە، پارێزەرەکەشى رایدەگەیەنێت تائێستا بۆیان رون نییە ئەو قەدەغەکردنە لەلایەن چ دامەزارەوەیەکى دادوەرى و حکومیەوە دراوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا، زەهرا مینۆی، پارێزەری تەرانە عەلیدوستی، سەبارەت بە قەدەغەکردنی گەشت لەسەر ئەکتەرە ناسراوەی سینەمایی ئێران، ڕایگەیاند کە قەدەغەکردنی لەو جۆرە لە یاسا مەدەنی و تاوانکارییەکاندا بێ بنەمان.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە تەرانە بە هۆی نەخۆشییەکەی و پیسبوونی ئاوهەواى تاران لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەدا بەنیازی ئەوە بووە کە لە ناوخۆدا گەشت بکات، بەڵام بۆى دەرکەوتووە گەشتى لێ قەدەغەکراوە.
وتیشى "ئەم جۆرە سزا و بێبەشبوونە کۆمەڵایەتیانە بنەمایەکی یاسایی یان دادوەرییان نییە و دیاریش نییە کام دامەزراوە ئەم فەرمانەى داوە".
زەهرا مینۆی، پارێزەری تەرانە عەلیدۆستی ، ڕوونی کردەوە خاتوو تەرانە بەنیازبووە لەگەڵ کچەکەیدا گەشت بکات بۆ قشم، لەڕێگەى هێڵێکى ئاسمانیەوە، بەڵام کاتێک ویستویەتى تکت ببڕێت پێى وتراوە ناسنامەکەى قەدەغەى گەشتى لەسەرەو ناتوانێت هیچ تکتێک ببڕێت
بەپێی وتەی خاتوو مینۆی، ژمارەی ناسنامەی نیشتمانی تەرانە "بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو بلۆک کراوەو پشکنین بۆ هەندێک خزمەتگوزاری کراوە، وەک گەشتەکان"، چونکە "دەستی دەگات بە هەژماری بانکی خۆی.
پارێزەرەکەى ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی داواکاری گشتی و وەزارەتى ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنەوە بەدواداچوونیان کردووە بۆ ئەوەی بزانن "بەڕاستی چی ڕوویداوە و کام دامەزراوە فەرمانی لەو شێوەیەی دەرکردووە"، بەڵام بەرپرسانی دادوەری ڕایانگەیاندووە کە "تا ئێستا نەیانتوانیوە بزانن کام دامەزراوە". قەدەغەکردنی لەو شێوەیەی سەپاندووە بەسەریدا.
لەساڵى ٢٠٢٢دا، بەهۆی پاڵپشتیکردنی خۆپێشاندانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، تەرانە لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە بۆ ماوەیەک دەستگیراو دۆسیەیەکى لەسەر کرایەوە.