لیژنەی فتوای میسر: پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە جاییزە

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- لیژنەی فتوای میسر ئەو مشتومڕەی یەکلایی کردەوە کە لە نێوان هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروستببوو سەبارەت بە پیرۆزباییکردن بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ.

- نوێبوونەوەی رۆژەکان نیعمەتی خوای گەورەیە.

 

لیژنەی فتوای میسر ئەو مشتومڕەی یەکلایی کردەوە کە لە نێوان هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروستببوو سەبارەت بە پیرۆزباییکردن بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ، لەوبارەیەوە لیژنەی فتوای میسر دەڵێت: نوێبوونەوەی رۆژەکان نیعمەتی خوای گەورەیە و دەبێت سوپاسگوزاربین.

بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی فتوای میسر پشتی بە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز بەستووە کە خوای گەورە دەفەرمێت ﴿وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللهِ﴾ (إبراهيم: 5)"، بەو واتایەی نوێبوونەوەی رۆژەکان بۆ خەڵکی نیعمەتی خوای گەورەیە و دەبێت سوپاسگوزاربن.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار