بەشار ئەسەد گەندەڵترین كەسایەتی ساڵی ڕابردووە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا بە گەندەڵترین کەسایەتی ساڵ دیاریکراوە.

- ویلیام روتو سەرۆکی کینیا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنابوو.

 

بەشار ئەسەد بەگەندەڵترین کەسی ساڵی ٢٠٢٤ دەستنیشانکرا لەلایەن رێکخراوی سکاڵا لەسەر تاوانی پلانبۆدارێژراو و گەندەڵی.

دوای کۆتاییهاتنی ساڵی ٢٠٢٤ رێکخراوی سکاڵا لەسەر تاوانی پلانبۆدارێژراو و گەندەڵی بڵاوی کردەوە بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا بە گەندەڵترین کەسایەتی ساڵ دیاریکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو رێکخراوە لە راپرسییەکدا بۆ دیاریکردنی گەندەڵترین کەس کە ئەنجامیاندابوو ویلیام روتو سەرۆکی کینیا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنابوو، بەڵام بەهۆی روداوەکانی ئەمدواییەی سووریا بڕیاریانداوە بەشار ئەسەد بکرێتە گەندەڵترین کەسایەتی ساڵی ٢٠٢٤.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار