عێراق زۆرترین قەرزیکردوە لەساڵى ٢٠٢٤

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- عێراق، کۆی قەرزەکانی: 121.2 ملیار دۆلار.

- ئەمریکا، کۆی گشتی قەرزەکان: ٣٦.١ تریلیۆن دۆلار.

- سندوقەکە پێشبینی دەکات قەبارەی قەرزی گشتی (حکومەت) لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٠ تریلیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.

 

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ناوو بڕى قەرزى ئەو ڵاتانەى جیهان و وڵاتانى عەرەبى بڵاوکردەوە، کە قەرزیان لێوەرگرتووە، سندوقەکە پێشبینی دەکات قەبارەی قەرزی گشتی (حکومەت) لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٠ تریلیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.

 

ئەو ١٠ وڵاتە عەرەبیەى زۆرترین قەرزیان لە ساڵی 2024دا هەیە

1- میسر، کۆی قەرزەکانی: 345.5 ملیار دۆلار

2- سعودیە، کۆی قەرزەکانی: 311.5 ملیار دۆلار

3- ئیمارات، کۆی قەرزەکانی: 171.1 ملیار دۆلار

4- عێراق، کۆی قەرزەکانی: 121.2 ملیار دۆلار

5- جەزائیر، کۆی قەرزەکانی: 118.9 ملیار دۆلار

6- مەغریب، کۆی قەرزەکانی: 107.9 ملیار دۆلار

7- سودان، کۆی قەرزەکانی: 102.6 ملیار دۆلار

8- قەتەر، کۆی قەرز: 91.2 ملیار دۆلار

9- بەحرەین، کۆی قەرز: 60.6 ملیار دۆلار

10- ئوردن، کۆی قەرز: 48.9 ملیار دۆلار

 

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە لەوەی ڕەنگە دۆخی قەرزی گشتی لە سەرانسەری جیهان جددیتر بێت لەوەی زۆرینەی خەڵک بیری لێدەکەینەوە، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر کورتهێنانی دارایی زۆر لە ئەمریکا و چین.

هاوکات ناوى دە وڵاتیشى لەسەر ئاستى جیهان بڵاوکردەوە کە زۆرترین بڕى قەریان لایە لەساڵى ٢٠٢٤دا

 

1- ئەمریکا، کۆی گشتی قەرزەکان: ٣٦.١ تریلیۆن دۆلار

2- چین، کۆی گشتی قەرزەکان: ١٦.٥ تریلیۆن دۆلار

3- ژاپۆن، کۆی گشتی قەرزەکان: ١٠.٢ تریلیۆن دۆلار

4- بەریتانیا، کۆی قەرزەکانی: 3.7 ترلیۆن دۆلار

5- فەرەنسا، کۆی قەرزەکانی: 3.6 ترلیۆن دۆلار

6- ئیتاڵیا، کۆی قەرزەکانی: 3.3 ترلیۆن دۆلار

7- هیندستان، کۆی گشتی قەرزەکانی: 3.2 ترلیۆن دۆلار

8- ئەڵمانیا، کۆی گشتی قەرزەکانی: 2.95 ترلیۆن دۆلار

9- کەنەدا، کۆی قەرزەکانی: 2.35 ترلیۆن دۆلار

10- بەڕازیل، کۆی قەرزەکانی: 1.9 ترلیۆن دۆلار

 

بەپێی ئامارەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، تا کۆتایی ئەم دەیە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات قەرزی گشتی جیهانی تا ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە ١٠٠%ی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار