ڕاوێژكارێكی ئێرانی داوای دانوستان دەكات لەگەڵ ئەمریكا
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
-عەلی زادە راوێژکاری مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران رایگەیاند.
- کۆماری ئیسلامی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات.
راوێژکارێکی سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات.
عەلی زادە راوێژکاری مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران رایگەیاند: بەرپرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە پێویستە راستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەئی راێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ ئەو دۆسێیەی کە لە بەێنامەی حکومەتدا بوو هەروەها مەرجێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو کە تایبەتە بە ریشەکێشکردنی سەرچاوەی داهاتی تیرۆریستان و بەرگرتن لە سپیکردنەوەی پارە، ئەو دۆسێیەش بۆ ماوەی ٥ ساڵ دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی دیاریکێردنی بەرژەوەندیبەکانی ئێران راگیرابوو.
ئەو راوێژکارە جەخیشیکردەوە کە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە دەبێت راستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکەن.