ژمارەی دانیشتوانی ئیسرائیل ١٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئەم زیادبوونە واقیعێکی دیکە دەشارێتەوە، ئەویش کۆچکردنە بۆ دەرەوەی وڵات.
- ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی ١١٢ هەزار کەس زیادی کردووە.
ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل لە زیادبووندایە، بۆ یەکەمجار 10 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، بەڵام ئەم زیادبوونە واقیعێکی دیکە دەشارێتەوە، ئەویش کۆچکردنە بۆ دەرەوەی وڵات.
ئەمە ئەو ئامارە فەرمیانەیە کە لە سەروبەندی سەری ساڵدا لەلایەن فهرمانگهى ناوەندی ئامارەوە ڕاگەیەندراوه.
ئهو فهرمانگه حکومیه ڕایگهیاندووه ژمارهى دانیشتووانی ئیسرائیل 10.027 ملیۆن کهسه، لهو ژمارهیه 7.7 ملیۆنیان جولهکهن بهرێژەى (76.9%)، 2.104 ملیۆن كهسیان عهرهبن، به ڕێژهی 21% و نزیکهی 200 ههزار کهسیشیان لهنه تهوهكانى دیكهن.
ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی ١١٢ هەزار کەس زیادی کردووە، واتە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان بە ڕێژەی لەسەدا ١.١، بەڵام ئەم ڕێژەیە کەمترین ڕێژەیە لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا، ئەم خاوبوونەوەیەی گەشەی دانیشتوان لە کاتێکدایە کە شەڕێکی درێژخایەن و نائارامی سیاسی ناوخۆیی ههیه.
هەرچەندە ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار 10 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، بەڵام ئەم ئامارە ئەو بیانیانە دەگرێتەوە لەو وڵاتەدا کە ماوەی نیشتەجێبوونیان درێژخایەن بووە، ئەمەش پۆلێکە لە ڕاگەیاندنەکانی سەرژمێری پێشوودا بەدەر کرابوو.
جگە لەوەش لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 82 هەزارو 700 ئیسرائیلیان بە جێهێشتوهو ناویان تۆمار کراوه، لە کاتێکدا ساڵێک پێشتر نزیکەی 55 هەزار هاووڵاتی ئیسرائیلی بە جێهێشتووە، لە ماوەی دەیەی پێشوودا ساڵانە بە تێکڕا نزیکەی ٣٥ هەزار کەس وڵاتیان بەجێهێشتووە.
نووسینگەی ئامار کۆچبەر بەهەر کەسێک دەزانێت کە ساڵانە ٢٧٥ ڕۆژ لە دەرەوەی ئیسرائیل بەسەر ببات.
ئەمەش بەو مانایەیە کە زۆربەی ئەوانەی لە داتا نوێیەکاندا هاتوون، لە ڕاستیدا لە ساڵی ٢٠٢٣ وڵاتیان بەجێهێشتووە، ساڵێک کە بە نائارامییەکی گەورە ناسراوە، جا چ لە ڕووی ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای دادوەری و ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لەگەڵیدا بوون، یان هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەر.
بەگوێرەی ئەو نووسینگەیە، لە ساڵی 2024دا 23 هەزار و 800 ئیسرائیلی گەڕاونەتەوە ماڵەوە، هەروەها 32 هەزار و 800 کۆچبەری نوێ هاتوونەتە ئەو وڵاتە، کە ئەم ژمارەیەی دوایی نزیکەی 15 هەزار کەمتر بووە لە چاو ساڵی پێشوو.