ئەمریکا: لەگەڵ گەلی سوریا ئایندەیەکی گەشاوەتر بنیاتدەنین
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لەگەڵیان كاردەكەن بۆ سود وەرگرتن لەم دەرفەتە مێژوییە.
- واشنتن لەگەڵ گەلی سوریا وەستاوە.
- پابەندن بە کارکردن لەگەڵ سووریاییەکان بۆ یارمەتیدانیان
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ گەلی سووریا وەستاون بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی گەشاوەتر و لەگەڵیان كاردەكەن بۆ سود وەرگرتن لەم دەرفەتە مێژوییە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا لە پەرەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "واشنتن لەگەڵ گەلی سوریا وەستاوە. لە هەوڵەکانیان بەرەو بنیاتنانی ئایندەیەکی گەشاوەتر".
ئاماژەی بەوەشكرد، پابەندن بە کارکردن لەگەڵ سوریاییەکان بۆ یارمەتیدانیان بە مەبەستی سودوەرگرتن لەم "دەرفەتە مێژوییە"، ئەوەش دوای پێنج دەیە لە ستەمکاری لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە.
باڵیۆزخانەکە باسی لەوەشكردوە، ئێستا سورییەکان دەرفەتێکی دەگمەنیان لەبەردەمدایە بۆ ئاوەدانکردنەوە و داڕشتنەوەی وڵاتەکەیان و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی نوێ و ئازادتر و گشتگیرتر.