ئەمریكا وڵامی توركیای دایەوە
سەرتیپ جەوهەر
3 ڕۆژ لەمەوپێش
🔻 بەهیچ شێوەیەك رێگا بەتوركیا نادات لەرووباری فورات بپەڕێتەوە
🔻 بەیرەقدار خرایە خوارەوە، باشترین چەكی توركیا بوو
🔻 یەكەمجارە هاوكارییەكان بەقائیمدا بگەیەنرێت، نەك بەسێمالكا
سەرتیپ جەوهەر
لەدوو رۆژی رابردوو گۆڕانێكی نەوعی گەورە لەرۆژئاوای كوردستان بووە، كە ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایە ئەمریكا رێگانادات توركیا لەرووباری فورات بپەڕێتەوەو كۆبانیی داگیربكات.
یەكەمیان: خستنە خوارەوەی فرۆكەی بێفرۆكەوانی بەیرەقداری تورك بووە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات سەر پردی قەرەقۆزاق لەنزیك كۆبانیی، ئەم فرۆكەیە یەكێكە لەباشترین فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی سوپای تورك و مەترسی زۆر گەورەبووە بۆسەر رۆژئاوای كوردستان لەماوەی چەند ساڵی رابردوو.
دووەمیان: بۆیەكەمجارە ئەمریكا لەڕێگەی دەروازەی قائیم-ی عیراق بڕێكی ئێجگار زۆر هاوكاریی سەربازیی بەئاشكرا بگوێزێتەوە خاكی سوریا. لەكاتێكدا پێشتر هەر بەسێمالكادا دەیگەیاندە رۆژئاوا، ئەمەش ئاماژەیەك بووە بۆ توركیا كە چیتر پێویست بەو سنورە ناكات.
ئەوەی جێی سەرنجە لەم كاروانەدا ژمارەیەكی زۆر تانكی (برادلی) ئەمریكیی تێدابووە. نازانرێت ئەم تانكانە دەدرێت بەهێزەكانی قەسەد یاخود بۆ سەربازگەو بنكە سەربازییەكانی ئەمریكایە لەرۆژئاوای كوردستان، بەڵام ئاماژەیەكی دیكەی روونە كە ئەمریكا وڵامی هەڕەشەو فشارەكانی توركیا دەداتەوە!
تائێستا ئەمریكا تانكی برادلی داوەتە سعودیە، كوێت، عیراق، پۆڵەندا، رۆمانیا، هاوكات وەك هاوكاریی داویەتیە ئۆكرانیا.
• بەمزوانە ووردەكاریی قۆناغەكانی رزگاربوون و گۆڕانكارییەكانی رۆژئاوای كوردستان تا دەگاتە رووخانی رژێمی بەعس و ماجەرای نێوان ئێران توركیاو بەشداریی پارتی و یەكێتیی لەگفتوگۆی سیناریۆكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاودەكەمەوە، هاوكات ئەگەرو پێشهات و ئاستەنگەكانی بەردەم قەوارەی رۆژئاوای كوردستان.
.