کەسایەتییەکی ئۆپۆزسیۆنی کوەیتی لە عێراق دەستگیرکرا

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- هێزە ئەمنیبەکانی عێراق، (سلەیمان خالیدی) یان دەستگیرکرد کە ئۆپۆزسیۆنێکی کوەیتییە.

- لە وڵاتەکەی خۆی تۆمەتبارە بەسوکایەتی کردن بە کوەیت و رەمزەکانی.

- خالیدی لەلایەن میری کوەیتەوە رەگەزنامە لە خۆيی و تەنانەت نەوەکانیشی وەرگیراوەتەوە.

 

لە عێراق کەسایەتییەکی ئۆپۆزسیۆنی کوەیتی دەستگیرکرا و رادەستی ووڵاتەکەی کرایەوە.

هێزە ئەمنیبەکانی عێراق، (سلەیمان خالیدی) یان دەستگیرکرد کە ئۆپۆزسیۆنێکی کوەیتییە و لە وڵاتەکەی خۆی تۆمەتبارە بەسوکایەتی کردن بە کوەیت و رەمزەکانی.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی قەبەس_ ی کوەیتی دەڵێت خالیدی لەلایەن میری کوەیتەوە رەگەزنامە لە خۆيی و تەنانەت نەوەکانیشی وەرگیراوەتەوە دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سوکایەتی بە ئال سوباح کردووە.

دادگای کوەیتیش بە بێ ئامادەبوونی خۆی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر سلەیمان خالیدیدا سەپاندووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار