ئیدارەی سووریا: ئازادی ڕادەربڕین بەرپا دەكەین

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ئیدارەی سووریا كار دەكات بۆ پێكهێنانی ڕاگەیاندنێكی ئازاد.

- كار دەكەین بۆ دووبارە دروستكردنەوەی ڕاگەیاندنێكی سووری ئازاد كە بابەتیانە و پیشەییان كار بكات.

 

محمد العمر وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ڕایگەیاند ڕاگەیاندنێكی ئازاد و ئازادیی ڕادەربڕین لە سووریا بەرپا دەكەین.

محمد العمر بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند ئیدارەی سووریا كار دەكات بۆ پێكهێنانی ڕاگەیاندنێكی ئازاد، بەڵێنیشیدا ئازادی ڕادەربڕین گەرەنتی بكات لە وڵاتێكدا میدیاكان بۆ چەندین سەدە ناڵاندوویانە بەدەست كۆتوبەندكردنیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی ئەسەدەوە.

وتیشی: كار دەكەین بۆ دووبارە دروستكردنەوەی ڕاگەیاندنێكی سووری ئازاد كە بابەتیانە و پیشەییان كار بكات بۆ پتەوكردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەبڕین، كە كۆتوبەندكرابوو لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی لەكار لادرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار