ئیتاڵیا باڵیۆزی ئێران بانگهێشت دەكات
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- من سکرتێری گشتیی وەزارەتی دەرەوەم ڕاسپاردوە کە باڵوێزی ئێران لە ڕۆما بانگهێشت بکات.
- سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس سیسیلیا سالا بانگهێشتكردوه كه دوو هەفتە لەمەوبەر لە تاران دهستگیركرا.
- دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگهیاند، سیسیلیا سالایان بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسا دەستبەسەر کردوە.
ئەنتۆنیۆ تایانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە باڵیۆزی ئێرانی لە ڕۆما سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس سیسیلیا سالا بانگهێشتكردوه كه دوو هەفتە لەمەوبەر لە تاران دهستگیركرا.
ئەنتۆنیۆ تایانی، لەسەر پلاتفۆڕمی ئێکس نوسیویەتی، "من سکرتێری گشتیی وەزارەتی دەرەوەم ڕاسپاردوە کە باڵوێزی ئێران لە ڕۆما بانگهێشت بکات بۆ كۆبونهوه لهبارهی دهستگیكردنی ڕۆژنامەنوس سیسیلیا سالا".
دەسەڵاتدارانی ئێران له 30ی 12ی 2024، ڕایانگهیاند، رۆژنامەنوسی ئیتاڵی سیسیلیا سالایان بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسا دەستبەسەر کردوە.
ئەو پشتڕاستکردنەوەیەی ئێران چەند ڕۆژێک دوای سهركۆنهكردنی ئەو هەنگاوە "قبوڵنەکراوە"ی ڕۆما هات.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی کە سەرپەرشتی ڕۆژنامەوانی لە کۆماری ئیسلامی دەکات، "سیسیلیا سەلا، هاوڵاتییەکی ئیتاڵییە، ڕۆژی 13ی 12ی 2024 بە ڤیزای ڕۆژنامەوانی چوەتە ئێران و لە 19ی 12ی 2024 بە تاوانی پێشێلکردنی یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران دهستگیركراوه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئێستا دۆسیەکە ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کراوە"، بەبێ ئەوەی بچینە ناو وردەکاری زیاترەوە.