ماددە هۆشبەرەکان گەورەترین سەرچاوەی داهاتی ئەسەد بوو

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ــ بەشار هانای بۆ ئێران برد تا نەوت هەناردەی سوریا بکات

ــ بەشار پشتی بە ماددەهۆشبەرەکان و تیرۆر دەبەست بۆ بەدەستهێنانی داهات

 

عەبدولرەحمان راشد نوسەر و رۆژنامەنووسی گەورەی عەرەب، لە نوێترین وتاریدا کە لە ژمارەی ئەمرۆی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاوکراوەتەوە، رۆشنایی خستوەتە سەر ساڵەکانی کۆتایی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدو سەرچاوەی داهاتی ئەو وڵاتە کە ماددە هۆشبەرەکان گەورەترین سەرچاوەی داهاتیبووە.

 عەبدولرەحمان راشید دەڵێت: دوای ئەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات زۆرینەی کێڵگە نەوتییەکانی کۆنترۆڵ کرد بەشار هانای بۆ ئێران برد تا نەوت هەناردەی سووریا بکات.  

دەشڵێت: دوای وشکببونی سەرچاوەی داهاتیش بەشار پشتی بە ماددەهۆشبەرەکان و تیرۆر دەبەست بۆ بەدەستهێنانی داهات و دروستکردنی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە.

 هەر لە وتارەکەیدا عەبدولرەحمان راشید دەڵێت بەشار ئەسەد خۆشی هەرگیز نکۆڵی لەو جۆرە بازرگانییە نەکردووە و لە ناوەندە دیبلۆماتیەکان وەک کارتی فشار بەکاریدەهێنان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار