سودانی: عێراقمان لە شەڕ ڕزگار کرد
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ــ رێگە بە قسەکردن لە بارەی گۆڕینی سیستمی سیاسی نادەین له عيراق
عێراق پەرۆشە بۆ یارمەتیدانی گەلی سوریا بۆ تێپەڕاندنی ئەو هەلومەرجە سەختە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، جارێكى تر جەختی لەوە کردەوە کە عێراق دەستوەردان لە کاروباری سوریا ناکات، هەمان هەڵوێستی پێشووى نوێکردەوە.
ئه مڕۆ شهممه له به یاننامه کانیدا محهمهد شیاع سودانى، سهرۆك وهزیرانى عێراق، ڕوونیکرده وه ، حکومهتهکهی لهسهرهتای ڕووداوهکانی سوریاوه ویستی وابووه لایهنگری هیچ لایهن و گرووپێک نهبێت و هه ڵبژاردن بۆ سورییه کان جێبهێڵێت بۆ بڕیاردان له چارهنووسی خۆیان.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت وڵاتەکەی (عێراق) ڕزگارکردووە، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، لەوەی ببێتە گۆڕەپانی شەڕ.
ئەو پێیوابوو کە ناوچەکە زیاتر لە ساڵێکە شایەتحاڵی پێشهاتە گرنگ و سەرەکییەکان بووە کە لە ئەنجامدا گۆڕانکاری سیاسی کاریگەر بووە، دیارترینیان لە سوریا.
سودانى ئاماژەی بەوەشکردوه کەسانێک هەن هەوڵیانداوە گۆڕانکارییەکان لە سوریا بەیەکەوە ببەستنەوە بۆ ئەوەی قسە لەسەر گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق بکەن، ئەمەش شتێکە کە جێگەی گفتوگۆ نییە.
سەرۆک وهزیرانى عێراق جەختی لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ یارمەتیدانی گەلی سوریا بۆ تێپەڕاندنی ئەو هەلومەرجە سەختە، بە پاڵپشتیکردنیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان لە چوارچێوەی ڕێبازێکی دادپەروەرانەی دیموکراسی کە مافی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا بپارێزێت.
لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری پێشووی سوریاو دەستبەسەرداگرتنی کاروباری سوریا لەلایەن ئیدارەیەکی نوێ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع (سەرۆکی تەحریر شام)، هاوکات حەزی خۆی بۆ پاراستنی سنوورەکان دهبڕى بهتایبهتى عێراق.