پەرلەمانی عێراق لێپێچینەوە لە وەزیری ناوخۆ دەکات
2 ڕۆژ لەمەوپێش
نیسان زایر ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە لێپێچینەوە لە عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق بکرێت دوای رادەستکردنەوەی سەلمان خالیدی ئۆپۆزسیۆنی کوەیتی بە وڵاتەکەی.
زایر دەشڵێت ئەو کارەی وەزیری ناوخۆی عێراق کردویەتی پێچەوانەی دەستوورە بە تایبەت ماددەی (٢١ / دووەم) کە رێگە نادات پەنابەری سیاسی رادەستی وڵاتەکەی بکرێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی کوەیت بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە 4 ی کانوونی یەکەم دوای هەوڵدانی بۆ داخڵبوونی خاکی عێراق، سلێمان خەلیدی لە پارێزگای بەسرە دەستگیرکرا، رادەستی وڵاتەکە کرایەوە.
ئاشکراشیکرد، ناوبراو 11 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و لە ناوخۆی کوەیت بڕیار لە چارەنووسی دەدرێت.
سلێمانی خالیدی، تەمەن 41 ساڵان، بە کەسایەتییەکی دژ بە حکومەتی کوەیت ناسراوە، پێشتر چەندین تۆمەتی ئاڕاستەکراوە و بەهۆیەوە رەگەزنامەی وڵاتەکەی لێسەندراوەتەوە