سودانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە ڕایگەیاندوە، محەمەد شیاع سودانی لە میانی سەردانە چاوەروانکراوەکەی بۆ تاران چەندین دۆسییەی گرنگی ناوخۆیی و ناوچەیی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەکات.
ڕۆژنامەکە ئاشکراشی کردوە یەکێک لەو بابەتانەی بڕیارە سودانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێی بکات، دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانە لە عێراق.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردوە: سودانی پەیامی هۆشداری ئەمریکاش دەگەیەنێت بە تاران کە لەم دوایانەوە لە لایەن دۆناڵد تڕەمپ گەیەندراوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئهمڕۆ لهمیانی وتارێكدا لە بەغدا سودانی ڕایگهیاند: هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازیان بەسەردا بسەپێنێت.
بابهتی پهیوهندیدار