قائانی بەسەردانێک گەیشتوەتە بەغدا

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ــ قائانى لە سەردانەکەیدا ژمارەیەک لە ڕاوێژکارەکانی سوپای قودسى لەگەڵدایە

ــ لەگەڵ سەرکردەی گروپە چەکدارە شیعەکان و شیاع سودانى کۆدەبێتەوە

ــ پەیامێک لەسەر هەرەشەکانى ئەمریکا دەگەیەنێتە گروپە چەکدارە شیعەکان

سەرچاوەیەکى ئێرانى بەماڵپەرى ئیرەم نیوزى راگەیاندوە، ئیسماعیل  قائانی بەسەردانێکى کتوپر گەیشتوەتە بەغدا، بڕیارە لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و ژمارەیەک بەرپرسى سیاسى و گروپە چەکدارەکان کۆببێتەوە.

ماڵپەرەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر زارى سەرچاوەیەکی باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە ئەوەى ئاشکرا کردوە، فەرماندەی فەیلەقی قودسى سوپای پاسداران، ئیسماعیل قائانی، سەرلەبەیانى ئەمرۆ گەیشتوتە بەغدای پایتەختی عێراق، بۆ دیدار لەگەڵ سەرکردەی گروپە چەکدارەکانی شیعە.

ئەو سەرچاوەیە، ڕوونیکردەوە، کە "قائانى لەو سەردانەیدا ژمارەیەک لە ڕاوێژکارەکانی سوپای قودسى لەگەڵدایە، بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی گروپە چەکدارە شیعەکان کۆببنەوە، پاشان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە، دوای ئەوەش دیدارێکى لەگەڵ فالح فەیاز هەیە.

بەپێى وتەى سەرچاوە ئێرانیەکە، قائانی پەیامێک دەگەیەنێتە سەرۆکی گروپە چەکدارەکان، کە پێشهات و فشارەکانی ئەم دواییە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر حکومەتەکەی سودانی خراوەتەسەری، داواش دەکات و هانیان دەدات ڕێککەوتن لەگەڵ سودانی ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی خۆیان لێ بەدوور بگرن هەر هێرشێکی ئەگەری ئەمریکا یان ئیسرائیل لە عێراق بۆ سەر ئەو گروپانە.

 

سەردانەکەى ئیسماعیل قائانى لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی چوارشممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.

بە گوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سوودانی، لە سەردانەکەیدا بۆ تاران پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتیی بەهێزکردنیان تاوتوێ دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار