سودانى بەرەو تاران بەڕێکەوت
23 كاتژمێر لەمەوپێش
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەمە بەیاوەرى وەفدێکى حکومى لەبەغدای پایتەختەوە، بە سەردانێکی فەرمی بەڕێکەوت بۆ تارانى پایتەختى کۆماری ئیسلامی ئێران.
نووسینگەى سودانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئەوەى خستوەتەڕوو، لەسەردانەکەیدا بۆ تاران سودانى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنێتیی بەهێزکردنیان تاوتوێ دەکەن.
پێشتر، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بەسەردانەکەى سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەوەى خستەروو ئەم سەردانە لە چوارچێوەی راوێژە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و عێراقە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گفتوگۆ سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە.
ئەم سەردانەى سودانى لەکاتێکدا یەکشەمەى رابردوو،ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس لە سپای پاسدارانی ئێران بەنهێنى سەردانى بەغداى کرد، چاودێران پێیان وایە هۆکارەکانی سەردانەکەی قائانی پەیوەندی بە هەوڵێکەوە هەیە بۆ ساڕێژکردنی ئەو درزەی نێوان سودانی و چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە چارەنووسی ئەو گروپە چەکدارە شیعەکانى عێراق.
ماوەیەکە سودانى ڕووبەڕووی فشاری ئەمریکا بووەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەیان،سودانی هیچ بژاردەیەکی نییە جگە لەچارەسەرکرنى دۆسیەی ئەو گروپانە.
دوو هەفتە لەمەوبەر میدیا عێراقى و جیهانیەکان بڵاویانکردەوە دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ههڵبژێردراوی ئهمهریكا، پهیامی بۆ محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق ناردووه و پێیڕاگهیاندووه، چالاكیی گروپه چهكدارهكانی نزیك له ئێران ڕابگره.