داوا لە نەتەنیاهۆ دەکرێت کۆتایی بە شەڕى غەززە بهێنێت
9 كاتژمێر لەمەوپێش
ــ تۆمەتبار دەکرێت بەوەی شەڕی درێژ خایەنکردووە بە هۆکاری سیاسی و بێ سوودبوە
ــ تۆمەتبارتان دەکەین بە شەڕێکی بێ ئاسۆ، کە لە مێژووی وڵاتەکەماندا بێ وێنەیە
ــ وازت لە بارمتەکان و سەربازەکان هێناوە ناگەڕێنەوە مەگەر بە ڕێککەوتن
کۆمەڵێک لە بنەماڵەی سەربازانی ئیسرائیل، داوا لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکەن کۆتایی بە شەڕی کەرتی غەززە بهێنێت، بۆ ڕزگارکردنی گیانی کوڕەکانیان و تۆمەتباریان کرد بەوەی کە بە بێهودە ململانێکانى درێژ کردوەتەوە.
گروپی "خێزانی سەربازەکان بەس دەگرین" زیاتر لە 800 خێزانی سەربازو سەربازو یەدەگ لەخۆدەگرێت کە لە یەکەکانی شەڕکردن لە غەززە خزمەت دەکەن، لەنێویاندا ئەوانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە بێ وەستان بەردەوامن لە شەڕکردن.
ماوەی چەند مانگێکە نەتانیاهۆ لەلایەن ڕەخنەگرانییەوە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە شەڕی دژى حەماس درێژخایەن کردووە بە هۆکاری سیاسی و بێ سوود بووە.
دەوڵەتی ئیسرائیل، ئەم شەڕەی لە وەڵامی ئەو هێرشە بێ وێنەیەی بزووتنەوەی فەلەستین بۆ سەر باشووری ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستپێکرد.
لە نامەیەکدا کە لەلایەن گروپی “خێزانی سەربازەکان بەس دەگرین” بۆ ناتانیاهۆ، ئەو گرووپە ئەمرۆ چوارشەمە لەنامەیەکدا ئەم تۆمەتانەیان دووپاتکردەوە.
لە نامەکەدا هاتووە: ئێمە تۆمەتبارتان دەکەین بە شەڕێکی بێ ئاسۆ، کە لە مێژووی وڵاتەکەماندا بێ وێنەیە، ئەمەش تەنها لەبەر هۆکاری مانەوەی سیاسی کەسی ئێوەیە”.
لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، “ئێمە تۆمەتبارتان دەکەین بەوەی کە واز لە بارمتەکان و سەربازەکان هێناوە!” بانگەوازتان لێدەکەین: کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن!
بنەماڵەی سەربازەکان ڕایانگەیاندووە، "هەموو کەس دەزانێت بە ئەوانیشەوە (سەربازەکان)، کە شەڕەکە بەبێ ئامانج بەردەوامە و بارمتەکان ناگەڕێنەوە مەگەر لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا" کە لە ئێستادا لە قەتەر دانوستانیان لەسەر دەکرێت، یەکێکە لەو سێ نێوەندگیرییە وڵاتان هاوشانی ئەمریکا و میسر لە دانوستانەکانی ئاشتیدا.