لهڕوداوى سوتانى تهنكهرهكانى ڕێگاى پێنجوێن كهسێك گیانى لهدهستدا
4 هەفتە لەمەوپێش
شهوى ربردوو لەسەر ڕێگای پێنجوێن - سلێمانی، سێ تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی سووتا، بههۆیهوه كهسێك گیانى لهدهستداو زیانی ماددیش بە سێ ئۆتۆمبێلی دیكە گەشتوه، ئاستەنی هاتوچۆش لەسەر ڕێگاگە درووستبووە.
مەسعود حەسەن، ڕێگەپێدراوی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی سەیدسادق، لهلێدوانكى رۆژنامهوانیدا، ئهوهى خستهروو ڕووداوەكە بەدیاریكراوی لەكاتژمێر ١١:٠٠ـی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە، ئۆتۆمبێلێك كە نەفتا و سووتەمەنی پێبووە لە سلێمانییەوە بەرەو پێنجوێن ڕۆشتووە، لەو كاتەدا ڕووداوێكی دیكەی هاتوچۆ درووستبووە بۆیە شۆفێری تانكەرەكە كۆنترۆڵی لەدەستداوە بەهۆیەوە ڕووداوەكە درووستبووە.
ئهو بهرپرسهى هاتووچۆى سهیدسادق ئاماژهى بۆ ئهوهكردوه لە ڕووداوەكەدا سێ تەنكەری گواستنەوەی سووتەمەنی سووتاوە، سێ ئۆتۆمبێلی دیكەش زیانی پێگەشتووە، شۆفێری تانكەرەكەش گیانی لەدەستداوە.
وتیشى: لەئێستاشدا ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر ڕێگاكە درووستبووە، چاوەڕێی هاتنی تیمەكانی دیكە دەكەین بۆ پاكردنەوەی ڕێگاكە، تا ڕێگاكە بكەینەوە بە ڕووی هاوڵاتییاندا.