ئیسرائیل خۆى بۆ پلانى كۆتاییهێنانى حەماس ئامادە دەکات
3 ڕۆژ لەمەوپێش
ــ هاوکارییەمرۆییەکان بۆ حەماس دەچێت، ئەمەش هێزیان دەداتێ
ــ تا کاتی دەستبەکاربوونی ترەمپ سەرۆکی چاوەڕوان دەبن
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند داوای لە سەرکردایەتی سوپای وڵاتەکەى کردووە پلانێک بۆ "شکستپێهێنانی حەماس" لە کەرتی غەززە بخاتەڕوو ئەگەر هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان تا کاتی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا شکستی هێنا.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایدەکات داواى لە سوپای ئیسرائیل کردووە پلانێکى بۆ ئامادەبکەن، بۆ شکستی تەواوەتی حەماس لە غەززە ئەگەر تا کاتی دەستبەکاربوونی سەرۆک ترامپ ڕفێنراوەکان ئازاد نەکرێت لە ٢٠ی ئەم مانگە.
لە ماوەی چەند مانگێک لە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، سێ ئامانجی بۆ شەڕەکە داناوە، لەناوبردنی حەماس، ئازادکردنی دیلەکان و گەیشتن بە ئاسایشی تەواولە تەلئەبیب.
ڕۆژی سێشەممەى رابردوو، جیۆرا ئیلاند، تەلارسازێکی “پلانی ژەنەڕاڵەکان”ی ئیسرائیل و سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند کە فشارە سەربازییەکان “بەشێکیان سەرکەوتوو بوون لە لاوازکردنی دەسەڵاتی سەربازیی حەماس، بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ گەیشتن بە دوو ئامانجی سەرەکی: ئازادکردن زیندانییەکان و کۆتاییهێنان بە حەماس”.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕ و ئاگربەست لە غەززە، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو تۆمەتە بەردەوامانەی کە ئۆپۆزسیۆن و بنەماڵەی زیندانیانی ئیسرائیلی لە دژی نەتانیاهۆ خستووەتە بەردەم ناتانیاهۆ بە ڕێگریکردن لە هەر ڕێککەوتنێک بۆ پاراستنی پێگەی غەززە.
یسرائیل كاتز وهزیری بهرگریی ئیسرائیل، لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشى وت: نابێت ئێمە بکێشرێین بە شەڕی پەرتبوون لە دژی حەماس لە غەززە، لە کاتێکدا ڕفێنراوەکان لە تونێلەکاندا دەمێننەوە و ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە و ئازارێکی زۆر دەچێژن.
کاتز ئاماژەی بە ئەگەری قبوڵکردنی پێشنیارێک کرد لەلایەن وەزیرەکانەوە، لەنێویاندا ئیتامار بن غاڤیۆر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی و بیزالێل سمۆتریچ وەزیری دارایی، داوای بڕینی یارمەتییە مرۆییە نێودەوڵەتییە کە لە ئێستاوە کەم بووە بۆ فەلەستینییەکان لە غەززە.
وتیشی: داوام لە سوپا کرد ئاماژە بەو خاڵانە بکات کە ڕەنگە جێبەجێکردنی پلانەکە قورس بێت، لەوانەش پرسی مرۆیی و پرسەکانی تر، و ئەوە بۆ ئاستی سیاسی جێبهێڵێت تا بڕیاری پێویست بدات.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە بانگەشەی ئەوەشی کردووە، کە هاوکارییەکان بۆ حەماس دەچێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ وەرگرتنەوەی هێزی خۆی و مانەوەی لە دەسەڵاتدا.