دوای ١٥ ساڵ سەرۆک وەزیرانى لوینان سەردانى سوریا دەکات

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ــ  میقاتی هەفتەی ڕابردوو بانگهێشتێکی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرعەوە پێگەشت

ــ سەرۆکی هەڵبژێردراوی لوبنان بەڵێنیداوە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ سوریا هەبێت

سەرچاوەیەک لە حکومەتى لوبنانییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیرانی لوبنان سەردانى سوریا دەکات، لەگەڵ ئەحمەد ئەشەرع، سەرۆکى کاتى سوریا لە دیمەشق کۆدەبێتەوە.
ئەمەش دەبێتە یەکەم سەردانى سەرۆک وەزیرانى وڵاتێک لەدوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە سەردانی پایتەختی سوریا بکات، هەروەها ئەم سەردانەش یەکەمین سەردانی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ سوریایە لە ماوەی ١٥ ساڵدا.
نەجیب میقاتی هەفتەی ڕابردوو بانگهێشتێکی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرعەوە پێگەشت و بەفەرمى بانگهێشتى ناوبراوى کرد بۆ ئەوەی سەردانی سوریا بکات.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو جۆزێف عەون، وەەک سەرۆکی نوێى لوبنان سوێندی دەستووری لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەى خوارد، دوای ئەوەی لە خولی دووەمی دەنگدان بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرا.

سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی لوبنان لە وتارەکەیدا لە سوێند خواردنەکەیدا بەڵێنیدا "پەیوەندییەکی باش لەگەڵ دەوڵەتی سوریا" دابمەزرێنێت.
عەون خوازیاری "دیالۆگی جددی لەگەڵ سوریا لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری هەردوو دەوڵەت" جەختی لەسەر پاراستنی سنوورەکانی نێوان سوریا و لوبنان کردەوە.
لای خۆیەوە، شەرع، دوای سەرکردایەتیکردنی ئیدارەی نوێ، دوای داڕمانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە 8ی کانوونی دووەم لەسەر دەستی کوتلە چەکدارەکان، هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی دراوسێیەتی بەهێز بکات.
شەرع ڕایگەیاند بەدوای پەیوەندییەکی باشدا دەگەڕێت لەگەڵ هەموو دراوسێکانی دەوروبەری سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار