دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە بۆردومانێکدا ٣ کەسی شەهید کردو ٦ کەسی بریندارکرد

2 ڕۆژ لەمەوپێش



دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە سیرین خانوویەکی بۆردوومان کرد، ئەندامێکى خێزانێک لەو روداوەدا بوونە قوربانى کەپێکهاتوون لە باوکێک و دوو منداڵی کچی شەهیدبوون، هەروەها هاوسەرى پیاوەکەو ٥ منداڵی ترى هەمان خێزان برینداربوون.

ئاژانسەکانى هەواڵى رۆژئاواو نزیک لە هەسەدە، بڵاویانکردەوە، ئێوارەى ئەمرۆ شەممە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لە گوندی مەسرەب لە شاری سیرینی سەر بە کانتۆنی فورات، خانوویەکی بۆردوومان کردوەو کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە. 

بەپێى زانیاریەکانى ئەو ئاژانسانە، دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردوەتە سەر ئەندانمانى ئەو خێزانەکە، لە ئەنجامدا سێ کەس شەهیدبوون بەناوەکانى ئیسماعیل حەسەن مستەفا (٣٧ ساڵ)و ٢ منداڵی ئەو پیاوە شەهیدبوون.
هەروەها شەش ٦ کەسی تر لە ئەندامانى هەمان خێزان بریندار بوون. بارى تەندروستى هاوسەرى پیاەکە خراپە.

ناوی شەهیدەکان: ئیسماعیل حەسەن مستەفا (٣٧ ساڵ)، فاتمە ئیسماعیل مستەفا (١٢ ساڵ) و عایشە ئیسماعیل مستەفا (١٣ ساڵ).

ناوی بریندارەکان: حەسەن ئیسماعیل مستەفا (١٠ ساڵ)، خلود ئیسماعیل مستەفا (٨ ساڵ)، ئیمان ئیسماعیل مستەفا (٥ ساڵ)، عەلی ئیسماعیل مستەفا (٢ ساڵ)، بەحریە ئیسماعیل مستەفا (١ ساڵ).

زیاتر لەمانگێکە دەوڵەتى تورکیاو بەکرێگیراوەکانى بەفرۆکەى جەنگى و فرۆکەى بێ فرۆکەوان و چەکى جۆراو جۆر، بۆردوومان و هێرش دەکەنە سەر شارو گوندەکانى رۆژئاواى کوردستان، بەتایبەتى ناوچەکانى منبج و دەوروبەرى بەنداوى تشرین. 

بەهۆى ئەو بۆردومانانەشەوە مەترسى گەورە لەسەر بەنداوى تشرین  لە زیادبووندایە کە زیانێکی بەرچاو بە پێکهاتەی کۆنکرێتی بەنداوەکە بگەیەنێت، کە مەترسی داڕمان و کارەساتی گەورە بەدرێژایی ڕووباری فورات و ناوچەکانی دەوروبەری لێدەکەوێتەوە، داگیرکاری تورکیا بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆدایە لە هەموو ئەو شتانەی کە بەسەر بەنداوەکەدا دێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار