دەوڵەتی نوێ دروست نابێت

شوان سدیق

3 هەفتە لەمەوپێش



شوان سدیق

مۆدێلی سویسرامان هەیە، کە تێکەڵەیەکە لە "ئیتاڵی و ئەڵمانی و فەڕەنسی"، مۆدێلێکی بێ حکوومەتی ناوەند و بێ پایتەخت و بێ دەسەڵاتی ڕەهایە و مۆدێلێکە جوگرافیا و هەڵکەوتەی ناوچەکە و هەلومەرجەکان دروستیانکردوە.

یان وڵاتی مۆناکۆ کە شارۆچکەیەکی بچووکە و بە پێ دەتوانی بە ماوەیەکی کەم هەموو ناو شارەکەی بگەڕێیت، وڵاتێکە لە نێوان فەڕەنسا و نزیکی ئیتاڵیا، تەنانەت شوێنی فڕۆکەخانەشی نیە کۆدی لەسەر فڕۆکەخانەی "نیسی" فەرەنسییە.

بەڵام ڕێکەوتنە گەورەکان هۆکارێکی دیکەن، بۆ بڕیاردان لەوەی چی ناوچەیەک بکرێتە وڵات، یان ببێتە وڵات بەگوێرەی بەرژەوەندیی زلهێزەکان!

گەر  لە گەورەکردنی پانتایی و سنووری یەکێتی ئەوروپا بڕوانین، چەند وڵاتێک لەگەڵ ئەوەنین ئەلبانیا بێتە نێو یەکێتی ئەوروپاوە، بۆ نموونە تورکیا، کەچی ساڵانێکە ئیتاڵیا زۆرکار لەسەر ئەلبانیا دەکەن بۆ هاتنە نێو یەکێتیەکە!

ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گریمانەیەکی قوورسە، هیچ وڵاتێک پشتیوانی لە نەخشەی نوێ ناکات، بەهاناوەهاتنی ڕۆژئاواییەکان بۆ سوریای نوێ، تەنانەت کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و سیستەمی فیدراڵی بۆ سوریا بە خۆکوژی ناودەبات!

 پاش جەنگی جیهانی یەکەم دەرفەتێک بۆ دەوڵەتانی بیانی ڕەخسا، عێراق و ئوردون و سوریایان دورستکرد و نەخشەی نوێیان داڕشت، هۆکارەکەشی ئەوەبوو ویستیان ڕێگەبگرن لە گەڕانەوەی عوسمانییەکان و بونیادنانی هێز و دەسەڵاتێکی گەورە!

کاتێکیش ئیمپراتۆریی عوسمانی ڕووخێنرا، ژمارەیەک وڵاتی نوێ دامەزران، وەک سوریا و عێراق و ئوردون و لوبنان؛ دواتریش کورد خرایە سەر ئەم وڵاتانە لە ناوچەکەدا. بۆیە ئەمڕۆ قورسە گریمانەی دەوڵەتی نوێ بکەین لە ناوچەکەدا بەتایبەتی بۆ کورد؛ چونکە پشتیوانی نییە و ڕووداوێکی گەورەی وەهاش ئەگەڕی ڕوودانی نییە، هاوکێشە ئاڵۆزەکان هاوسەنگ بکاتەوە!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار