نزیکبوونەوەی هێزە کوردییەکان لە یەکتری بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە
محمد ڕەووف قوربانی
4 ڕۆژ لەمەوپێش
محمد ڕەووف قوربانی
لەگەڵ گۆڕانکاریە خێراکانی ناوچەکە ، ئەوەی جێگای دڵخۆشی و ئومێدە بۆ کوردانی تەواوی دونیا، زیاتر لێک نزیک بونەوە و لێک تێگەیشتی هێزە کوردیەکانە لەسەرجەم پارچەکانی کوردستان، بەدیاریکراویش هێزە کوردیەکانی باشور و ڕۆژئاوا.
دیمەنی کۆبونەوەی جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانی کە بە ناوەندی بڕیاری کوردانی ڕۆژئاوا دەناسرێ لەگەڵ سەرۆک بارزانی دەستپێکی هەنگاونانێکی باشە بۆ زیاتر یەکگرتوی کورد و بەستنەوەی دۆزی کورد لە باشور و ڕۆژئاوا پێکەوە و پەیامێکی ڕونە بۆ ئەوروپا و وڵاتە زلهێزەکان کە کورد قۆناغەکانی ناکۆکی ڕابردوی تێپەڕاندوە و ئەزمونی لە هەڵەی چەندین سالەی ناکۆکی نێوان براکان وەرگرتووە .... هیوادارین ئەم کۆبونەوە ڕێکخراوە کە ئەمریکا سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی دەکات لانی کەم کورد لە قۆناغی ناکۆکی و بەرەنگاری یەکدیەوە بەرێته قۆناغی هاو هەڵوێستی و یەکبون و یەک بڕیاری بە سیاسەتێکی حەکیمانە خۆیان وەک هاوپەیمانی ئەمریکا پیشان بدەن ... ئەمریکا ئەو وڵاتەی بەرژەوەندیەکانی بپارێزی ئامادەیە ڕێت بۆ خۆش بکات تا قۆناغی بە دەوڵەت بون لەگەڵ کورد بمێنێتەوە بەمەرجێک لەگەڵ بەرژەوندیەکانی ئەمریکا یەکبگرێتەوە لە هاوکێشەکە بونی ئەمریکا وەک بەناو دۆستێک و یاریکەرێکی کاریگەری گۆڕەپانی سیاسی جیهان و ناوچەکە زامنی زۆر دەستکەوت دەبێ بۆ گەلی کورد ئەمە بەو مانایە نایەت کورد پشت لە قەزیە ڕەواکەی بکاتەوە و چارەنوسی گەلێکی خەباتکاری فیداکار و قوربانی دەری سەتان ساڵە بداتە دەست بەرژەوەندی ئەمریکا بەڵکو زیاتر وەک پتەو کردنی هاوپەیمانی و دۆستایەتیەکەیەتی لەگەڵ ئەمریکا و ئیدارەی نوێی ترەمپ.
بەشێکی ئەم دیدارە گرنگە هەوڵ و خەمخۆری لاهور شێخ جەنگی مان بیر دەخاتەوە کە لە سەرەتای کێشەکانی سوریاوە لە پەیامێکی ڕوندا داوای یەکبوون و یەکبڕیاری لە لایەنه کوردیەکانی پارچەکانی کوردستان کرد وەک چۆن لەسەرەتای سەرهەڵدانی کێشەکانی سوریا و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە بانگەوازی تەبایی نێو ماڵی کوردی دەکرد لەم دۆخە هەستیارەی هاتۆتە ئاراوە لە ڕابردوشدا ئەوکاتی هاوسەرۆکی یەکێتی بو بە ڕەزامەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوکاری و کۆمەکی بەردەوامی کوردانی ڕۆژئاوایان دەکرد ... تەنانات یەکەیەکی پێشمەرگەی مەشق پێکراوی یەکێتیان ناردە ڕۆژئاوا بۆ بەرخۆدان و پشتیوانی شەڕڤان و گەریلاکانی ڕۆژئاوا.
لاهور شێخ جەنگی ماوەیەک بەر لە ئێستا لە ئەمریکا بو بەو حوکمەی ئیدارەی ترەمپ زۆرینەی دۆستی لاهور جەنگین هاوشێوەی مەزڵوم کۆبانی نازناوی جەنەڕاڵیان پێ بەخشیوە و بە یەکێک لەو دۆستانەی دەزانن کە هاوکاری ئەمریکا بو لە جەنگی دژ بە تیرۆرستانی داعش دور نیە ئەم کۆبونەوەیەی نێوان مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی بە نێوەندگیری لاهور شێخ جەنگی هاتبێتە ئاراوە.
لەناو ئەم هەموو گەمە ئاڵۆز و هاوکێشە ستراتیژییە ئەوەی جێی هیوای کوردانە تێگەیشتن و کۆک بونی سەرانی سیاسی کوردە لەسەر دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە پێکەوە دانیشتنی مەسرور بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانیش دوپاتی هەمان بۆچون دەکاتەوە کە کورد بە یەک پاکێج و بەرنامە و وەک یەک هێز ئامادەی دانوستان و ڕێککەوتنە لەسەر پرسی نەتەوەکەی لەم ئەزمونە نوێیەی لەسوریا هاتۆتە ئاراوە، ئەم پەرۆشی و یەک هەڵوێستیەی دەستەبژێری سیاسی کورد ڕەنگ دانەوەی داوەتەوە لەناو کۆمەڵگەی کوردی و میلەتەکە خۆشیدا بەجۆرێک جیا لە ئایدیا و ڕای جیاواز و بنەمای حیزبی بون و تەنانەت هاوڵاتی سڤیل و ئاسایش بە گشت جۆرێ پشتیوانی لە کوردانی ڕۆژئاوا دەکەن و پێشوازی لەم تەباییەی نێو ماڵی کورد دەکەن تەماشای سۆشیال میدیای کوردی بکەین ئەم ڕاستیەمان بە ڕونی بۆ دەردەکەوێت میدیا و سۆشیال میدیای کورد پڕ بوە لە هاشتاگی سەرکەوتن بۆ ڕۆژئاوا ،، ڕۆژئاوا بە تەنها نیە پرسە نیشتیمانیەکەمان یەک پرسە زۆر بابەت و دروشمی هیوا بەخش کە بۆنی برایەتیەکی تۆخی لێ دێت.
گۆڕانکاریەکان خێران و هێزە کوردیەکانیش یەک دەنگن تاک بە تاکی کوردیش دڵی لای ڕۆژئاوایە با چاوەڕێی بەرهەمی هەوڵەکانی سەرکردەکانی کورد و کۆبونەوەکەی نێوان بارزانی و مەزڵوم کۆبانی بکەین بزانین ئەنجامەکە بەدڵی ئێمەیە یان هاتنە کایەی دۆخێکی تری جێگەی هەڵوەستە لەسەر کردن و دوبارە یەک پەیامی و یەک بڕیاری تەواوی هێزە کوردیەکانە لە چوار پارچە.
ئەوەی گرنگە بیزانین ئەوەیە تاکە خەمخۆری ڕاستەقینەی کورد هەر کورد خۆیەتی تاکە چارەسەر بۆ دۆزی کورد یەکبوون و یەکبڕیارییە.