دەم پارتی: هێرشی سیاسی و سەربازی هیوای ئاشتی دەشکێنێت

2 هەفتە لەمەوپێش



دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی دەم پارتی هۆشداری دایە دەسەڵاتی تورکیاو دەڵێت "دەست هەڵبگرن لە هێرشکردنە سەر گەلی کوردو دامەزراوەکان و ئاشتیخوازان. ئەم سیاسەتی هێرشکەرەی دەسەڵات گفتوگۆکانی چارەسەر ژەهراوی دەکەن.
دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتى) دەربارەی هێرشە سیاسی و سەربازییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو گەلی تورکیا ساڵی ڕابردووەوە هەستی بە هیواو جۆشێکی مەزن کرد بۆ گفتوگۆکانی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، بە هەموو توانایانەوە پشتیوانیان لە پرۆسەکە کرد، لە خواستی ئاشتی و وڵاتێکی دیموکراتیکدا یەکیان گرت. دەسەڵات بە هێرشە سەربازی و سیاسییەکانی هیوای ملیۆنان کەس بۆ ئاشتی و دیموکراتیک دەشکێنێت.

دەم پارتى دەڵێت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین کەس کە بۆ ڕاگرتنی شەڕ چوونەتە بەنداوی تشرین، لە ئەنجامی هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە، ئێمە بە توندی ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەین. بەم بۆنەیەوە سڵاو و هەستی هاوسۆزی خۆمان دەنێرین بۆ گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە چەند ڕۆژێکە لە بەنداوی تشرین خاکەکەیان دەپارێزن و چالاکیی قەڵغانی مرۆیی ئەنجام دەدەن بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکان.
لەڕاگەیەندراوەکەشدا هۆشداری دەدەنە دەسەڵات، کە دەست هەڵبگرن لە هێرشکردنە سەر گەلی کورد و دامەزراوەکان و ئاشتیخوازان. ئەم سیاسەتی هێرشکەرەی دەسەڵات گفتوگۆکانی چارەسەر ژەهراوی دەکەن.
هەروەها بانگەوازى هاوڵاتیان و ڕای گشتی دیموکراتیک دەکەن کە دژی هێرشەکانی دەسەڵات کە بە ئامانجی لەناوبردنی ئاشتی ئەنجامی دەدات، ناڕەزایەتیی دیموکراتیکی بەهێز نیشان بدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار