بۆ دووەم جار شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبویەوە

بەگوێرەی میدیای تورکیا؛ دیداری شاندەکەی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، چوار کاژێری خایاندووە.

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ئامادەکردنی: هاوڵاتی

ئەمرۆ چوارشەممە شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ دووەمجار سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە ئیمراڵی کرد.

میدیای تورکیا دەڵێن، شاندی دەم پارتی کە لە سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پێکهاتبوون، جارێکی تر سەردانی ئیمراڵیان کردووە و چاویان بە ئۆجەلان کەوتووە.

بەگوێرەی میدیای تورکیا؛ دیداری شاندەکەی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، چوار کاژێری خایاندووە.

نووسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی بڵاویکردەوە، شاندەکە سبەینێ راگەیێندراوێک لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار