تورکیا بۆردومانى باتیفاى کرد دوو پاسەوانى سنور گیانیان لەدەستدا
2 هەفتە لەمەوپێش
دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی ئازادیی و سوپای داگیرکەری تورکیا لە سنووری شارەدێی باتیفا لە سنورى پارێزگاى دهۆک ڕوویدا، تورکیا بۆردوومانی خاڵێکی پاسەوانی سنووری عێراقی کردوە، بە هۆیەوە دوو پاسەوان گیانیان لەدەستداوەو دانەیەکی دیکەش برینداربوو.
ئەمڕۆ هەینى، سوپای داگیرکاری تورک لە چوارچێوەی پیلانگێڕییەک بۆ ڕەشکردنی ناوی گەریلا بۆردوومانی خالێکی پاسەوانی سنووری عێراق لە گوندی شیلانی سەربە شارەدێی باتیفای شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک کرد.
بەپێی سەرچاوەکان، ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و سوپای داگیرکەری تورک کە چەندین بنکە و بارەگای سەربازییان لەو سنوورە هەیە ڕوویداوە، لەو کاتەدا سوپای داگیرکەری تورک بە هاوەن بۆردوومانی خاڵێکی هێزی پاسەوانی سنووری عێراق کە بنکەکە نزیکی شوێنی پێکدادانەکە بووە کردووە.
بەپێی زانیارییەکان بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو پاسەوان کوژراون و دانەیەکی دیکەش برینداربووە.
پێشتریش چەندین جار سوپای داگیرکەری تورک ڕاستەوخۆ بۆردوومانی هێزەکانی زێرەڤانی لە سنووری پارێزگای دهۆک کردووە و ئامانجی ئەوە بووە کە بیخەنە ئەستۆی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی، بەمشێوەیەش ناوی پەکەکە لە ناو گەل و خەڵکی سنوورەکە و عێراقدا ڕەش بکەن.