پێنجوێنى: پەروین بوڵدان پێى وتم سەرۆك بە نامەی تایبەتی قەندیل لە هەموو شتێك ئاگادار دەکاتەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



نووسەر و کەسایەتى سیاسى، محەمەد ئەمین پێنجوێنی ڕایدەگەیەنێت، پەروین بوڵدان بە تەلەفۆن پێی راگەیاندم کە تەندروستی ئۆجەلان زۆر باشە و مۆراڵی بەرزە.
لە پەڕەى تایبەتى خۆى لەتؤڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک،  محەمەد ئەمین پێنجوێنی نوسینێکى بڵاوکردوەتەوەو تیایدا دەڵێت: بەتەلەفۆن لەگەڵ پەروین بۆڵدان قسەم کردووە، هەڤاڵ پەروین سڵاو تەندروستی سەرۆك چۆنەو کارەکان چۆن ئەڕوات، پەروین پێى وتم تەندروستی سەرۆك زۆر باشەو مۆراڵی بەرزە.


هەروەها دەڵێت پرسیارمکردوە، بۆچی قەندیل دەڵێن تا ئێستا ئاگادارنین؟ پەروین پێى وتم بەم زووانە سەرۆك بەنامەی تایبەتی قەندیل لەهەموشتێك ئاگادار دەکاتەوە.
لەبەشێکى دیکەى نوسینەکەیدا محەمەد ئەمین دەڵێت: پەروین پێى وتووم، سەرۆك سڵاوی تایبەتی بۆ ئێوە هەبوو وتی کە چونە باشور سەردانی پێنجۆێنی بکەن و سڵاوی منی پێبگەیەنن.
شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتار پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر یەکەمجار لە ٢٨ ی کانوونی یەکەم دیداریان لەگەڵ ئاپۆ ئەنجامدا. شاندەکە بۆ دووەم جار لە ٢٢ ی ئەم مانگەو چوونە دوورگەی ئیمراڵی و دیداریان ئەنجامدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار