هەسەدە: شەش چەتە کوژراون، سیستەمێکی ڕاداری تورکیاش تێکشکێنرا

3 مانگ لەمەوپێش



هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند: لە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانیان و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا، شەش چەكداری ئەو گروپانە كوژران و هەشت چەكداری دیكەش بریندربون، جگە لە تێکشکاندنی دو ئۆتۆمبێل. دەشڵێت، "هێزەکانیان سیستەمێکی ڕاداریان تێکشکاندوە کە ڕاداری سوپای توركیا بوە لە ڕۆژهەڵاتی شاری منبج جێگیركراوە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا و بەکرێگیراوەکانیدا؛ دوێنێ هەینی هێزەکانمان ژمارەیەك پێگەیان لە بەرەی پردی قەرەقۆزاق کردە ئامانج، كە پێگەی ئەو چەكدارانە بو لە گوندەكانی قەڵای نەجم، هاوشاریە و گردی خۆدی باشوری ڕۆژهەڵاتی مەنبج.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەکانیان سیستەمێکی ڕاداریان تێکشکاندوە کە ڕاداری سوپای توركیا بوە لە ڕۆژهەڵاتی شاری منبج جێگیركراوە. 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژمارەیەك هێرشیان بۆ سەر گوندەکانی مەنبەج و دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق چڕکردەوە، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە. هەروەها بۆردومانی ناوچەکەیان کردووە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک لەو بۆردومانەدا تۆمار بكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار