كۆمسیۆن: واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دیاری ده‌کەین
2 ڕۆژ لەمەوپێش
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكه‌وه هاوئاهه‌نگیی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین و کاتێک دیاری دەکەین بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ئەمڕۆ شەممە جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له لێدوانێكى ڕۆژنامەوانیدا، دەڵێت: وادەی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكایەتی حكومەتەوە دیاری دەكرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بەمەرجێك ئەم وادەیە پێش كۆتاییهاتنی خولی ئێستای پەرلەمان نەكات تا ماوەی لە 45 ڕۆژ كەمتر نەبێت لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانەوە كە لە 1/9/2022 بەڕێوەچوو.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم ماوەیە بە كەمترین ماوە دادەنرێت، واتە ناتوانرێت هەڵبژاردن لە 45 ڕۆژ كەمتر پێش وادەی كۆتایی خولی ئێستا ئەنجام بدرێت، واتە پێش 25ی تشرینی دووەمی 2025، بەمەرجێك لەنێوان سەرۆكایەتی وەزیران و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دیاریبكرێت.
ڕۆژی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021 هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامدرا و له 9ـی كانونی دووه‌می 2022ـدا ئه‌نجومه‌نه‌كه یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌م خوله‌ی ڕێكخست.