چوار ساڵە بەهۆى بۆردومانى تورکیاوە گوندەکانى دێرەلووک ئاوارەن

دوێنێ



بەشێک لە دانیشتوانى گوندەکانى سنورى ناحیەى دێرەلووک لە پارێزگاى دهۆک، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن بەهۆى بۆردوومان و لەشکرکێشیەکانى تورکیاوە، ماوەى چوارساڵ زیاترە ئاوارە بوون، بەوهیوایەن ڕۆژێک ڕۆژێک بگەڕێنەوە گوندەکەیان، بەڵام وەکخۆیان دەڵێن دۆخەکە خراپتربووەو هیواى گەڕانەوەیان لاواز بووە.
کاتێک بەناو شاری ئامێدى لە سنورى پارێزگای دهۆک لە هەرێمى کوردستان تێدەپەڕیت، جێهێشتنی ڕێگای سەرەکی وەک ئەوە وایە کە بەرەو شوێنێکى نادیار بڕۆیت، ڕەنگە بە تەقەمەنییەک کە لە نزیکەوە چێنراوە یان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردومان بکرێت، عەبدوڵا سەلیم بەم قسانە وەسفی کرد ڕێگای گوندەکەیانى کرد لە ناوچەی دێرەلووکەوە لە قەزای ئامێدى لە پارێزگاى دهۆک.

عەبدوڵا سەلیم بە کەناڵى حورەى ڕاگەیاندووە، بەهۆى بۆردومانەکەی تورکیاوە زۆرینەی خەڵکی گوندەکە چۆڵیکردوە ئێستا هیچ کەسیش تێیدا نەماووە، هەموو خانووەکان چۆڵن، کێڵگە و باخچەکان چۆڵن، دوای قوتابخانە و بەشێک لە مزگەوت وێران بوو، ئاگریش گەیشتە بەشێک لە ماڵەکان.
عەبدوڵا دەڵێت: هێزەکانی تورکیا بنکەی سەربازییان لەسەر بەرزاییەکانی نزیک گوندەکەمان داناوە، لەماوەی ڕابردوودا موشەکێکی زۆر بەسەر گوندەکەماندا کەوتە خوارەوە و زیانی زۆریان بە موڵک و ماڵی خەڵکی گوندەکە گەیاندووە.
ئەحمەد سەعدوڵا، ئەنجومەنى گوندی کۆهەرزی، کە دەکەوێتە بناری چیای مەتین کە دەڕوانێتە ناحیەی ئامێدی، دەڵێت، گوندەکەمان ئێستا 170 خانووی تێدایە، نزیکەی هەزار کەسی تێدا نیشتەجێیە، رۆژانە بەر تۆپبارانی تورکیا دەکەوێت، جا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بێت یان تۆپخانە.

ئەنجومەنى گوندەکە، باسی لەوەشکرد، زۆربەی خەڵکی گوندەکەیان سەر بە هێزی پێشمەرگەن، بەڵام ئەوان پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن وەک سەرچاوەی داهاتی سەرەکی ئەوان لە بنەڕەتدا کار لە کێڵگەکانیاندا دەکەن، بەڵام کشتوکاڵ بۆتە کارێکى "قەدەغەکراو" بۆیان، چونکە ترسیان لە وەیە کێڵگەکانیان لەناوبچێت، زۆربەیان لە ئەنجامی تۆپبارانە بەردەوامەکان سووتاون.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێشوودا ڕوونیکردبووەوە کە زیاتر لە 250 گوندی سنووری پارێزگای دهۆک "جێهێڵراون و لە دانیشتووانیان بەتاڵ کراون" بەهۆی بەردەوامی شەڕەکانی نێوان هێزەکانی تورکیاو چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار